حكوومه‌تی پورتوگال ئه‌مرۆ پێنجشەممەی به رۆژێکی ماتەمینیی نیشتمانیی ناساند، دوای ئەوەی یەکێک لە شەمەندەفەرە بەناوبانگەکانی شاری لیسبۆن بە توندوتیژییه‌كی زۆره‌وه لە رێڕەوی ئاسایی خۆی دەرچوو و 16 کەسی کوشت، كه زۆرینه‌یان كه‌سانی بیانین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ی ئه‌یلول، ئاژانسی "فرانس پریس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: لویس مۆنتینیگرۆ سەرۆکوەزیرانی پرتوگاڵ ئه‌م رووداوه‌ی بە "یەکێک لە گەورەترین کارەساتەکانی مێژووی ئەم دواییه‌ی" وڵاته‌كه‌ی ناوی بردووە و داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد لێكۆلینه‌وه‌ی رژد بكه‌ن له‌سه‌ر هۆكاری ئه‌م رووداوه نه‌خوازراوه.
هاوكات ، دەزگاکانی فریاکەوتنی پرتوگاڵ رایانگەیاند: 15 کەس كه پێكهاتوونه له هەشت پیاو و حەوت ژن هه‌ر له شوێنی رووداوه‌كه دەستبەجێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و دواتر کەسێکی تریش لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوه .
بەرپرسانی تیمی خێرای فریاگوزاریی ئاماژەیان بەوەشکردووە، زیاتر لە 20 کەسی تریش برینداربوونه كه 11 كه‌سیان هاووڵاتیی بیانین، جگه له‌وه پێنج کەس له‌و بریندارانه باری تەندروستییان ناجێگیره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.