Erbil 31°C چوارشەممە 08 تەمووز 20:42

پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە گەرمیان چوار برینداری لێ کەوتەوە

کوردستان TV
100%

لەسەر ڕێگای کەلار دەربەندیخان بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کراون و تۆیۆتا ڕاڤ چوارکەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

ڕۆژی پێنجشەممە، 4ـی ئەیلول، هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند: پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی تازەدێ لەسەر ڕێگای کەلار دەربەندیخان دوو ئۆۆمبێلی جۆری تۆیۆتا ڕاڤ و تۆیۆتا کراون پێکیاندادا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ بە هۆی رووداوەکە شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە و دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا ڕاڤ برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران. بریندارەکان لەدایک بووی 1984 و 1996 و 2007 و 2023ـن.

هاتوچۆی گەرمیان باسی لەوەش کرد، دوای گەیاندنی بریندارەکان بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، لێکۆڵینەوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێ کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.