Erbil 31°C چوارشەممە 08 تەمووز 20:42

لە رووداوێکی هاتوچۆ پێشمەرگەیەک گیانی لە دەستدا و دوو کەسی دیکە بریندار بوون

کوردستان TV
100%

لە شاری سلێمانی بە هۆی رووداوێکی هاتوچۆوە پێشمەرگەیەک گیانی لە دەست دا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

ڕۆژی پێنجشەممە، 4ـی ئەیلول، سامان نادر، بەرێوەبەری سەنتەری خێرای ١٢٢ی سلێمانی، شیلان فەرەج، بە پەیامنێری کوردستان تیڤی، ڕاگەیاند: کەمێک پێش ئێستا رووداوێکی سەختی ھاتووچۆ لەسەرشەقامی سەرەکیی تاسلوجە بۆ سلێمانی و بە دیاریکراوی لای تەکیەی کەسنەزانی رووی دا.

سامان نادر، ڕایگەیاند؛ لە رووداوەکەدا سێ قوربانی ھەیە کە یەکیان پێشمەرگەیە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە، تەمەنی 48 ساڵە و براوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی. ھاوکات دوانەکەی دیکەش برینداربوون و بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.