حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 900,000 فەرمانبەری حکوومی بەسەرکەوتویی تۆمارکراون لە پڕۆژەی هەژماری من.
ئەم مانگە زیاتر لە 465 هەزار سوودمەند مووچە بە شێوەی دیجیتاڵی وەردەگرن لە ڕێگەی تۆڕێکی بەرفراوانی نزیکەی 450 ئامێری پارە ڕاکێشان، کە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بڵاون. ئەمەش لە پاڵ هەزاران خانەنشین کە لە هەنگاوی تاقیکاری دان.
حكوومەتی هەرێم ئەمە بە دەستکەوتێکی گرنگە دادەنێت لە هەوڵەکانی بەرەو دیجیتاڵیکردنی زیاتر لە یەک ملیۆن سوودمەند لە بانکەکانی رێگەپێدراو و هەنگاونان بەرەو گشتگیری دارایی و خزمەتگوزاری گشتی مۆدێرن.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەی هەژماری منی لە شوباتی ساڵی 2023 رایگەیاندبوو كە وەک بەشێک لە ستراتیژی کابینەی نۆیەم بۆ نوێکردنەوەی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و کەمکردنەوەی پەیوەندی بە پارەی کاش.
پڕۆژەی هەژماری من بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ بانکی ناوەندیی عێڕاقی و حەوت بانکی هاوبەش و ڕێگەپێدراو جێبەجێ دەکرێت.
پڕۆژەی هەژماری من لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەی خوارەوەیە:-
هەولێر
401,815
سلێمانی
278,630
دهۆک
220,155
گشتی
900,600
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.