دوای ئه‌و بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له ئه‌فغانستان رووی دا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بوومه‌له‌رزیه‌كی دیكه ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ژانده‌وه.
هێزی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5.52 پله‌ی رێخته‌ر بووه و له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان روویداوه.
چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه ویلایه‌تی كۆنه‌ر له باشووری رۆژهه‌ڵات و سنووره‌كانی نێوان ئه‌فغانستان و پاكستان بووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی زیاتر له 6 پله‌ی رێخته‌ر له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان رووی دا.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماره‌كان، له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا 1400 كه‌س گیانیانله‌ده‌ست دا و 3100 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، هه‌روه‌ها سه‌دانی دیكه‌ش تا ئێستا بێسه‌روشوێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.