دوو بەرپرسی بزووتنەوەی حەماس ئەو هەواڵانەیان رەتکردەوە کە باس لە پلانی ئەمەریکا دەکەن بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەرتی غەزە و چۆڵکردنی دانیشتوانەکەی و گۆڕینی بۆ ناوچەیەکی ئابوری و گەشتیاری، ئەمەش دوای ئەوەی لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستدا بڵاوکرایەوە.
فەلەستینییەکانی کەرتی غەزە کە لە شەڕێکی ٢٣ مانگەدا بهردهوامن، هەرچەشنە پلانێکیان بۆ گواستنەوەی دانیشتوانی غەزە بۆ دەرەوەی خاکی غەزه رهتكردووهتهوه.
ئهمڕۆ دووشهممه 1-9، باسم ناعیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس سەبارەت بەو پلانە ئهمهریكییهی کە لە میدیاکاندا بڵاوبووهتهوه، بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوت: دڵنیا بن "غەزە بۆ فرۆشتن نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد: غەزە شارێک نییە لەسەر نەخشە یان جوگرافیایەکی لەبیرکراو، بەڵکو بەشێکە لە زێدی گەورەی فەلەستینییهكان.
بەگوێرەی رۆژنامەی واشنتن پۆست: گواستنەوەی سەرجەم دانیشتوانی کەرتی فەلەستینی بۆ دەرەوەی غەزە چاوهڕوانكراوه، کە بۆ ماوەی دە ساڵ دەخرێتە ژێر چاودێری ئەمهریکا بۆ ئەوەی بیگۆڕێت بۆ ناوچەیەکی گەشتیاری و ئابوری، ههروهها ناوەندێک بۆ تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پلانەکە لە 38 لاپەڕە پێکهاتووه و مەرجی ڕۆیشتنی "خۆبەخشانە"ی دانیشتووانی بۆ وڵاتێکی دیکە تێدا خراوهتهڕوو، یان بۆ ئەو ناوچانەی لەناو کەرتی غەزەدا هەیە کە سنووردارکراون و لە ماوەی ئاوەدانکردنەوەدا دیاریکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.