کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند کە یه‌كێتیی ئه‌وروپا ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیووه بۆ ئه‌نجامدانی مه‌شق و راهێنان بە سوپای ئۆکراینا لەناو خاكی ئۆکراینا، ئه‌وه‌ش دوای ئەوەی رێککەوتنی ئاگربەست یان ئاشتی کۆتایی بە شەڕ لەگەڵ رووسیا دەهێنێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پریس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: دوای کۆبوونەوەی نا فەرمی وەزیرانی بەرگری یەکێتیی ئەوروپا لە کۆپنهاگن كایا كالاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: "تا ئێستا مه‌شق و راهێنانیان به زیاتر لە 80 هەزار سەربازی ئۆكرانی كردووه ودەبێت ئامادەبین بۆ ئەوەی زیاتر بکەین. ئەمەش دوای رەوانەکردنی راهێنەرانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ئۆکراینا بۆ مه‌شقی زیاتری سه‌ربازی.
کاڵاس پێشوازی لەو "پاڵپشتییە فراوانە" کرد کە وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ئۆكراینایان ده‌ربڕیووه، به‌تایبه‌تی پاڵپشتیی ناردنی چه‌ك و راهێنانی سه‌ربازی.
راشیگه‌یاندووه: هەموو وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا پشتگیری خۆیان پشتڕاستکردووه‌ته‌وه، جگە لە هەنگاریا کە بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه.
ئەوروپییەکان هەوڵدەدەن گەرەنتی ئەمنی بۆ ئۆکرینا دابین بکەن، ئه‌مه‌ش دوای ئاگربەستێکی ئەگەری یەکێتیی ئەوروپا بەنیازە بەشداری بکات، بەتایبەتی لەرێگەی بەهێزکردنی ئەرکەکەی بۆ راهێنانی سەربازانی سوپای ئۆكراینا.
ئۆکرانیا لە چوارچێوەی هەر رێککەوتنێکدا له‌گه‌ل رووسیا فشار دەخاتە سەر گەرەنتی ئەمنی بە پاڵپشتی رۆژئاواییەکان، ئه‌وه‌ش بۆ دڵنیابوون لەوەی رووبەڕووی هێرشی نوێبوونەوەی رووسیا نەبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.