به‌هۆی دروستبوونی ده‌مه‌قاڵه له‌نێوان هاونیشتیمانییه‌كی كه‌ركوك و مریشك فرۆشێك لە بازاری گەورەی کەرکوک له نزیک چایخانەی مەجیدیە شه‌ڕ له نێوانیان رووده‌دات و هاونیشتیمانییهكه به‌چه‌قۆ ده‌می مریشك فرۆشه‌كه هه‌ڵده‌دڕێت.
ئه‌مرۆ هه‌ینی 29ی ئاب، سه‌رچاوه‌یه‌ك له بنکەی پۆلیسی قوریە لە کەرکوک بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگه‌یاند: له‌سه‌ر مریشک کرین دوو کەس بووه‌ته دەمهقاڵهیان بە هۆیەوە هاووڵاتییه‌ك به چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته‌وه سه‌ر مریشك فرۆشه‌كه و به سه‌ختی ده‌می به چه‌قۆ ههڵدڕیووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی قۆریه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: هاووڵاتییه‌كه له كاتی هێرشه‌كه‌یدا بانگه‌وازی لایه‌نگریی بۆ حزبێك كردووه له كه‌ركوك و هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
ئه‌وه‌ش هاتووه: مریشک فرۆشەکە ناوی "فاخر جوامیر کاکەیە" به سه‌ختی به چه‌قۆ ده‌می هه‌ڵدراوه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی كه‌ركوك كراوه بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردن.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه: تا ئێستا تۆمه‌تباری رووداوه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك ده‌ستگیر نه‌كراوه .
هه‌ڵۆ جه‌باری / په‌یامنێری كه‌ركوك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.