به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئه‌مڕۆ تیمێكی فرۆكه‌وانی فریاگوزاری كه بۆ به‌هاناوه‌چوونی رووداوێكی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل چووبوونه شاخی هه‌ڕووته به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی كه‌وته خواره‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29ی ئاب، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه: لە میانەی هەوڵی رزگارکردنی شۆفێر‌و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلێک کەبەڕووداوێکی هەڵدێران کەوتبووە خوارەوە لە شاخی هەڕووتە، فڕۆکەیەکی فریاگوزاری لەو کاتەدا تووشی هەڵەیەکی تەکنیکی بووەو کەوتۆتە خوارەوە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: سەرجەم تیمەکانی لایەنی پەیوەندیدار له بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی هه‌ر زوو گه‌یشتنه شوێنی رووداوەکه و تەرمی ئەو هاوڵاتییەی تووشی رووداوەکە بوو بوو گوسترایه‌وه بۆ پزیشکی دادوەری.
سه‌باره‌ت به تیمی فرۆكه فریاگوزارییه‌كه هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاندووه: هەردوو فڕۆکەوانەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار کە یەکێک لە فڕۆکەوانەکان عمید (حسین فیض اللە) یە باری تەندروستییان جێگیرەو لە قۆناغەکانی وەرگرتنی چارەسەری تەندروستیدان.
هاتوچۆی سلێمانی، سوپاسی هەموو ئەو هاووڵاتیی و لایەنانە ده‌كات کە هاوکاربوون لە گواستنەوەی تەرم و بریندارەکانى رووداوه‌كه بۆ نه‌خۆشخانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.