كۆشكی كرێملین رایگەیاند، تا ئێستاش نیازمان بۆ دانوستانەکانی ئاشتی هەیە، بەڵام بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئۆکراینا.
به پێی میدیاكانی رووسیا، هه‌ر ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه سوپای سووپا هێرشێكی ئاسمانی چڕی كردووه‌ته سه‌ر كیێڤ و لانی كه‌م له‌و هێرشه‌دا 14 کەس لە کیێڤ کوژران.
ئه‌مڕۆ پێنجچه‌ممه 28ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پریس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملین لە وەڵامی پرسیارێکی ئاژانسی فرانس پرێسدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: "هێزە چەکدارەکانی رووسیا ئەرکەکانیان به رادده‌ی پێویست جێبەجێ دەکەن و بەردەوامن لە لێدانی ئامانجە سەربازییەکان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی ئۆكراینا".
ئاماژەی بەوەشکرد: "لەهەمانکاتدا رووسیا ئارەزووی بەردەوامیدان بە پرۆسەی دانوستانەکانی هه‌یه‌و به‌نیازباشی له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی بۆ ئاشتی به‌رده‌وام ده‌بێت".
راشیگه‌یاندووه: ئامانج له‌و ئه‌جێندا سیاسی و سه‌ربازییه ئه‌وه‌یه کە ئامانجەکانمان لە رێگەی سیاسی و دیپلۆماسییەوە باشتر به‌دیبێنین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.