گەنجێکی تەمەن 30 ساڵ دوای سێ رۆژ لە ونبوونی لە چه‌مسیرمۆ، بە خنکاوی دۆزرایەوە و بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆش دەڵێت تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ـی ئابی 2025، موقەدەم جەمال هەسن بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ، بە ئەیاد نوری، پەیامنێری کوردستان تیڤ لە زاخۆی راگەیاند: گەنجێک بۆماوەی سێ رۆژ بێسه‌روشوێن ببوو و خێزانه‌كه‌ی بۆ دۆزینەوەی، لە بنكه‌ی پۆلیس سكاڵایان له دژی کەسێک بە ناوی ن.ن. تۆمار كردبوو بەڵام ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی له ناوچه‌ی چه‌مسیرمۆ له خابیر دۆزرایه‌وه.
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ دەڵێت، تیمی فریاکەوتنی مەلەوانی ته‌رمه‌كه‌یان دۆزییەوە و ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی زاخۆ كراوە.
موقەدەم جەمال هەسن گوتی، ئه‌مساڵ چوار ته‌رمی دیكه به هۆكاری جیاواز له ئاوی زاخۆدا دۆزراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی مەلەکردنەوە خنکاون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.