Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 21:29

برگری گۆردۆن رامزی ستریت لە هەولێر دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%

بۆ یەکەمین جار لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست برگری شێف گوڵدن رامزی لە هەولێر دەکرێتەوە و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای چێشتخانە جیهانییەکەش دەڵێت، هەورێمی کوردستان لە رووی گەشتیارییەوە گەشەی سەندووە و بە هۆی کلتور و فەرهەنگەکەشی توانیویەتی ئێمەو وزۆربەی براندە جیهانییەکان لە هەرێمی کوردستان کۆ بکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ـی ئابی 2025، کۆمپانیای چێشتخانە جیهانییەکانی گۆردۆن ڕامزی ڕایگەیاند لقێکی "برگری گۆردۆن ڕامزی ستریت" لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا لە شاری هەولێر  دەکرێتەوە، ئەمەش دەبێتە یەکەمین لقی چێشتخانەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

چێشتخانەکە بە دیزاینێکی ناوازەی ناوەوە دەناسرێتەوە کە هونەری دەبێت و  لەوانەش وێنەی قەڵای هەولێری لەسەر دیزاین دەکرێت .

ماڵپەڕە هەواڵییەکان لە زاری ئاندی وینلۆک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای چێشتخانە جیهانییەکانی گۆردۆن ڕامزی، گواستوویانەتەوە کە  گوتوویەتی: "ئەمە ساتێکی تایبەتە بۆ کۆمپانیاکەمان، و هەڵبژاردنی کوردستان بڕیارێکی دروست بوو بەهۆی کلتوور، خەڵکەکەی."

ئەم هەنگاوە دووپاتکەرەوەی پێگەی هەرێمی کوردستانە وەک شوێنێکی گەشتیاریی گەشەسەندوو کە مارکە بازرگانییە جیهانییەکان بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.