دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووساندا له كۆشكی سپی رایگه‌یاند: ده‌رفەت بێت رۆژێك لەگەڵ کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور کۆدەبێتەوە، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به شوێن و كاته‌كه‌ی بكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ی ئاب، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووساندا له باخچه‌ی كۆشكی سپی دووپاتی له‌وه كرده‌وه كە هیچ رێگرییه‌ك نییه تا له‌گه‌ڵ كیم كۆنه‌بێته‌وه.
راشیگه‌یاند: پێشتر لە یەکەم خولی سەرۆکایەتیدا چەند جارێک چاوی به كیم کەوتووە و له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی سیاسی و بازرگانی قسه‌یان كردووه.
دۆناڵد ترەمپ کاتێک پرسیاری ئەوەی لێ‌کرا کە ئایا جارێکی دیکە له‌گه‌ڵ کیم کۆدەبێتەوە، پێش سەردانەکەی لی جای میونگ سەرۆکی نوێی کۆریای باشوور بۆ کۆشکی سپی، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان گوتی: به‌دڵنیایی رۆژێک دەیبینم و کاتێک دیاری ده‌كه‌ین بۆ کۆبوونه‌وه له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌یی سیاسی و بازرگانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.