جه‌ی دی ڤانس جێگری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ کەناڵی ئێن بی سی رایگه‌یاند: پێموایە رووسەکان بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵ و نیو لەم ململانێیەدا نه‌رمی بەرچاویان به‌رامبه‌ر ئۆكراینا پیشان داوه ،ئه‌ویش دوای ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ كۆتایی هاتن به جه‌نگ .
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 24ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پریس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، جه‌ی دی ڤانس رایگه‌یاندووه: "رووسیا به‌ڵێنی به دۆناڵد تره‌مپ داوه بۆ ئەوەی نەرمی زیاتر بنوێنن لەسەر هەندێک لە مه‌رج و داواکارییە سەرەکییەکانیان.
قسەکانی ئه‌مڕۆی جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هاوکات بوو لەگەڵ سەردانەکەی کیس کیلۆگ، نوێنەری ئەمه‌ریکا بۆ کیێڤ بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگەکانی رۆژی سەربەخۆیی ئۆکراینا، شانبەشانی بەرپرسان و بە سەرۆکانی ئاماده‌بوو، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆک و مارک کارنی سەرۆکوەزیرانی کەنەدا.
میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڵاوییان كردووه‌ته‌وه، لە کاتێکدا دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا دووپاتی کردەوە کە کار بۆ کۆکردنەوەی هه‌ردوو سه‌رۆكی رووسیا و ئۆكراینا دەکات، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا ئه‌و هه‌وڵانه به‌ره‌و لاوازی چوون و دوێنێ شه‌ممه‌ش سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا جەختی لەوە کردەوە کە "هیچ پلانێک" بۆ کۆبوونەوەی لەو شێوەیە لەم کاتەدا نییە.
هاوكات جه‌ی دی ڤانس له دیمانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "ئێن بی سی" جەختی لەوەش کردووه‌ته‌وه: مۆسکۆ باسی ئەوەی كردووه کە چی پێویستە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە تا بیكه‌ن.
ڤانس راشیگه‌یاند: ئەمه‌ریکا هەوڵدەدات تا دەتوانێت دانوستان لەگەڵ رووسەکان و ئۆکراینییەکان بکات بۆ دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەکان و راگرتنی کوشتنەکان.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ترەمپ هەوڵدەدات به دیپلۆماسییەکی چالاکانە لەگەڵ هەردوولادا مامه‌ڵه بكات بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان.
جه‌ی دی ڤانس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "جەنگ لە بەرژەوەندی کەسدا نییە، لە بەرژەوەندی ئەوروپا و ئەمه‌ریکا دا نییە و باوەڕمان بەوە نییە کە رووسیا یان ئۆکرانیا بەرژەوەندییان هەبێت لە درێژەدان بەو شەڕە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.