مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لەمیانی سەردانێكیدا بۆ کیێڤ ئیدانەی لەشکرکێشییەکەی رووسیای بۆ سەر ئۆکراینا کرد و گوتی: رووسیا به داگیركردنی ئۆكراینا ناوستێت ئەگەر سنوورێك بۆ دەستدرێژییه‌كانی دانه‌نرێت،چونكه ته‌ماحه‌كانی كۆتایی نایه‌ت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی " فرانس پریس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: مارك کارنی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: "هۆکارێک هەیە کە وای كردووه ناتۆ وەبەرهێنانەکانی وڵاتانی ئەندام بۆ به‌رگریی له ئۆکراینا بخاته گه‌ڕ، هه‌مووشمان ره‌زامه‌ندیمان له‌سه‌ر ئه‌وه داوه كه به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كانی رووسیا نابێت ئۆكراینا به ته‌نیا به‌جێبێڵین.
سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا راشیگه‌یاند: دەستدرێژی و له‌شكركیشی رووسیا لێرەدا ناوەستێت كه "مه‌به‌ست لێی ئۆكراینایه"، به‌ڵكو رووسیا ته‌ماحی زیاتری داگیركاری هه‌یه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.