پاشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ يه‌كشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ماڵئاوايى و كۆتاييهاتنى ئه‌ركى، پێشوازیی لە باڵیۆز تۆماس سەیلەر سەرۆکی نێرده‌ی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق كرد.
له ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى سه‌يله‌ر له‌پێناو بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى يه‌كێتيى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ عێراقدا، هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێيدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكرنى هاريكاريى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ يه‌كێتيى ئه‌وروپادا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه سه‌يله‌ر سوپاسى نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ ئه‌و پشتگيرى و هاوكارييه‌ى له ماوه‌ى ئه‌ركه‌كه‌يدا پێشكه‌شيان كردووه، هه‌روه‌ها جه‌ختى له پابه‌نديى يه‌كێتيى ئه‌وروپا بۆ هاوكارى و پشتگيرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه به‌رپرسى نووسينگه‌ى يه‌كێتيى ئه‌وروپا له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.