کۆریای باکوور بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی ئەم وڵاتە، دوو جۆری نوێی مووشەکی بەرگریی ئاسمانیی بە سەرکەوتوویی تاقی کردەوە.
ڕۆژی یەکشەممە، 24ـی ئاب، ئاژانسی هەواڵی ناوەندیی کۆریای باکوور ڕایگەیاند: وڵاتەکەیان بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی کیم جۆنگ ئون، دوو جۆری نوێی مووشەکی بەرگریی ئاسمانیی بە سەرکەوتوویی تاقی کردووەتەوە.
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەکە، تاقیکردنەوەکە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ئەنجام دراوە و دەرکەوتووە کە هەردوو سیستەمەکە خاوەنی "توانایەکی شەڕکردنی باڵا"ن و پشت بە "تەکنیکێکی ناوازە" دەبەستن.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە مووشەکەکان کاریگەرییەکی بەرزیان لە لەناوبردنی ئامانجە ئاسمانییە جۆراوجۆرەکاندا نیشان داوە، بەبێ ئەوەی شوێنی تاقیکردنەوەکە ئاشکرا بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.