ترەمپ دڵخۆش نییە بە هێرشەکەی رووسیا بۆسەر کارگە ئەمریکییەکە و دەڵێت لە ماوەی دوو هەفتەدا بڕیار دەدەم سزا بەسەر رووسیا بسەپێنم یان بە بەشێک لە جەنگ هەژماری بکەم.
ئەمڕۆ هەینی 22ـی ئابی 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ناڕەزایەتیی خۆی بەرامبەر هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دەربڕی، بەتایبەتی ئەو هێرشەی کرایە سەر کارگەیەکی ئەمریکی، و جارێکی دیکە ئاماژەی بە ئەگەری سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر مۆسکۆدا کرد.
ترەمپ لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان لە واشنتن وتی: "من بەوە دڵخۆش نیم، و بە هیچ شتێکی پەیوەست بەم جەنگەوە دڵخۆش نیم".
ئەم لێدوانە دوای ئەوە هات کە هێرشێکی ڕووسیا بەشێکی گەورەی کارگەیەکی کۆمپانیایەکی ئەمریکی لە شاری موکاچێڤۆ لە ڕۆژئاوای ئۆکراینا وێران کرد.
سەرۆکی ئەمریکا دووپاتی کردەوە کە "دوو هەفتە" مۆڵەتی داوە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەم ناکۆکییە و گوتی: "بڕیارەکە یان سزای گەورە و باجی گومرگی دەبێت، یان هیچ ناکەین و دەڵێین ئەمە شەڕی خۆتانە".
ئەم هەڵوێستەی ترەمپ دوای کۆبوونەوەکانی دێت لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا لە ئەلاسکا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا لە کۆشکی سپی، لە کاتێکدا هەوڵدەدات هەردوو سەرۆک لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆبکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.