Erbil 31°C یەکشەممە 05 تەمووز 00:07

توێژینەوەیەک: نزیکەی 90٪ـی گەشەپێدەرانی یارییە ڤیدیۆییەکان زیرەکیی دەستکرد بەکاردەهێنن

کوردستان TV
100%

ڕاپرسییەکی نوێی "گوگڵ کڵاود" دەریخستووە کە 90٪ـی گەشەپێدەرانی یارییە ڤیدیۆییەکان، تەکنەلۆژیای زیرەکیی دەستکرد بۆ ئاسانکردن و ئۆتۆماتیکیکردنی ئەرکەکانیان بەکاردەهێنن.

زۆربەی بەشداربووان ئاماژەیان بەوەداوە کە زیرەکیی دەستکرد یارمەتییان دەدات لە جێبەجێکردنی کارە دووبارە و بێزارکەرەکان، ئەمەش وایکردووە بتوانن زیاتر سەرنجیان لەسەر لایەنە داهێنەرانەکانی کارەکەیان بێت.

پەنابردنی گەشەپێدەران بۆ ئەم تەکنەلۆژیایە لە کاتێکدایە کە پیشەسازییەکە ڕووبەڕووی بەرزیی تێچووی بەرهەمهێنان و شەپۆلێکی فراوانی دەرکردنی کارمەندان بووەتەوە و بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێن بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان.

توێژینەوەکە لەلایەن گوگڵ و دامەزراوەی "هاریس پۆڵ"ەوە ئەنجامدراوە و 615 گەشەپێدەر لە ئەمریکا، کۆریای باشوور، نەرویج، فینلەندا و سوید بەشدارییان تێدا کردووە.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.