دوای کۆبوونەوەکەی نێوان سەرحکی ئەمریکا و سەرۆکی رووسیا، ترەمپ لە تروس سۆشیال بڵاوی کردەوە، بە ئاگربەست رازینیم و ئاشتی لە نێوان رووسیا و ئۆکراینا رادەگەیەنم.
ئەمرۆ یەکشەممە 17ـی ئابی 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، داواکاری سەرۆکی ئۆکراینای رەتکردەوە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و گوتی کە ڕاستەوخۆ کار بۆ "ڕێککەوتنێکی ئاشتی" دەکات.
دوای کۆبوونەوەی لوتکەی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا لە ئالاسکا، ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس سۆشیاڵ" بڵاوی کردەوە: "باشترین ڕێگە بۆ کۆتاییهێنان بەم جەنگە ترسناکە، گەیشتنە بە ڕێککەوتنێکی ئاشتیی ڕاستەوخۆ، نەک تەنها ئاگربەستێک کە زۆرجار نامێنێت".
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد رەنگە کۆبوونەوەیەکی لوتکەیەکی سێقۆڵی لەگەڵ پوتین و ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا ئەنجام بدات.
بڕیارە ڕۆژی دووشەممە زیلینسکی لە واشنتۆن لەگەڵ ترەمپ کۆببێتەوە، لەلایەن خۆیەوە، زیلینسکی ڕایگەیاندووە کە ڕەتکردنەوەی داواکارییەکانی ئاگربەست لەلایەن ڕووسیاوە "دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.