Erbil 31°C پێنجشەممە 06 ئاب 02:24

پەکین بە فەرمی داواکارییەکی ئەمریکای ڕەت کردەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی چین بە فەرمی داواکارییەکی ئەمریکای بۆ ڕاگرتنی کڕینی نەوت لە ئێران و ڕووسیا ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند، پەکین بەرژەوەندییەکانی خۆی لەپێش هەموو شتێکەوە دادەنێت و بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی وزەی پێویست بۆ وڵاتەکەی.

ئەمڕۆ دووشەممە، 4ی ئابی 2025، وەزارەتی دەرەوەی چین لە بەیاننامەیەکدا وەڵامی فشاری ئەمریکای دایەوە و ڕایگەیاند: "چین بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی وزەی پێویستی خۆی بەو شێوازەی کە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی دەپارێزێت".

ئەم هەڵوێستەی پەکین دوای ئەوە دێت، کە واشنتن داوای لە چین کردبوو هاوردەکردنی نەوت لە هەردوو وڵاتی ئێران و ڕووسیا ڕابگرێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ئاسۆشیەیتد پرێس، هەرچەندە ئەگەری ڕێککەوتن لەسەر زۆرێک لە پرسە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هەڵگرتنی باجە گومرگییەکان لە ئارادایە، بەڵام پرسی کڕینی نەوت بووەتە خاڵی سەرەکیی ناکۆکییەکانیان.

ئامانجی ئەمریکا لەم فشارە، سنووردارکردنی داهاتی نەوتی ئێران و ڕووسیایە، کە بە سەرچاوەی سەرەکیی دارایی بۆ چالاکییە سەربازییەکانی ئەو دوو وڵاتە دادەنرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.