Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 07:00

رافائێل گرۆسی: مەترسیی ئێران بۆ سەر ئاسایشی جیهان روو لە زیادبوونە

کوردستان TV
100%

سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند هیچ نیشانەیەک لەوەی ئێران چەکی ئەتۆمیی هەبێت لەبەردەست نییە بەڵام کەمکردنەوەی هاوکارییەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئاژانس، مەترسییەکی ڕوو لە زیادبوونی بۆ سەر ئاسایشی جیهان ساز کردووە.

رافائێل گرۆسی، ڕۆژی چوارشەممە 10ی تەمووز بە ڕۆژنامەی "ژچپۆسپۆلیتا"ی پۆلۆنیای ڕاگەیاند: ئێران دەستڕاگەیشتنی پسپۆڕانی ئاژانس بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی خۆی کەم کردووەتەوە و ئەمەش هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبەر ئەوەی "هەرچەندە دەستڕاگەیشتنی ئاژانس کەمتر بێت، مەترسییەکان زیاتر دەبن".

ڕۆژێک دوای شەڕی دوازدە ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل، پەرلەمانی ئێران بە پەسندکردنی یاسایەک حکوومەتی ئەم وڵاتەی ڕاسپارد، هەموو هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی هەڵپەسێرێت. پاش واژۆکردنی یاساکە لە لایەن سەرۆککۆمارەوە، ئەو ژمارە کەمەی چاودێرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمییش کە لە ئێران مابوونەوە، ئەم وڵاتەیان بەجێ هێشت.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.