ئەمشەو دووشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند كە چەندین مووشەکی ئاراستەی بنکە سەربازی عەدید لە وڵاتی قەتەر کردووە وەک تۆڵەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆتایی ئەم هەفتەیە.
وەزارەتی بەرگریی قەتەر لەبارەی هێرشەكان رایگەیاند "لەلایەن ئێرانەوە بە مووشەک هێرش کراوەتە سەر بنكەی ئاسمانیی وڵاتەکەمان و بە سەرکەوتوویی رێگریمان لە هێرشەکە کردووە کە بنکەی ئاسمانی ئەلعەدیدی کردبووە ئامانج".
لە هەمانکاتدا هەر ئەمشەو دووشەممە، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە هەریەك لە وڵاتانی عێراق، کوێت و بەحرەین زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە و داوا لە هاووڵاتییان و دانیشتووانی ئەو ناوچانە کراوە خۆیان بە دوور بگرن لە نزیكبوونەوە لە بنکە سەربازییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.