دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به كردار هاته ناو جه‌نگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، بڕیار وایه ئه‌مڕۆ یەکشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی سه‌ر به نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجام بدات.
ئاژانسی "رۆیته‌ر" بڵاوی كردووه‌ته‌وه: دوای ئەوەی ئەمه‌ریکا پەیوەندی بە هێرشی ئیسرائیلەوە کرد بۆ سەر ئێران و لە شەوێکدا بە بۆمبی بەهێز شوێنە ئەتۆمییە سەرەکییەکانی ئێرانی بۆردومان کرد، ئێران داوای كۆبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كردووه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به به‌شداری 15 ئه‌ندام له‌سه‌ر داوای ئێران ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دوایین پێشهاته‌كانی جه‌نگی نێوان ئێران و ئیسرائیل و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه.
ئێران داوای كردووه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رووبەڕووی ئەم کردەوە دەستدرێژییە ئاشکرا و نایاساییەی ئه‌مه‌ریكا ببێتەوە و بە توندترین شێوە شەرمەزاری بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.