Erbil 31°C شەممە 03 تشرینی یەکەم 14:13

وەرزی گەرمای هاوین و تاقەت پڕوكێن لە هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكات

کوردستان TV
100%

پێشبینی دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا وەرزی گەرمای هاوین و تاقەت پڕوكێن روو لە هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق بكات و پلەكانی گەرما بۆ سەرووی 50 پلەی سیلیزی بەرز ببێتەوە.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت: لەسبەینێ پێنجشەممەوە بەهۆی هاتنی بارستەهەوایەکی گەرم و شێدار لە زەریای هیندی، پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن.

هەروەها رایدەگەیەنێت: لە رۆژانی هەینی و شەممە و یەكشەممە شەپۆڵی گەرمای بێزازکەر و تاڕادەیەک تاقەت پڕوکێنەر ڕوو لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات، بەشێوەیەك كە لە چەند پارێزگایەکی عێراق پلەكانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە نیوەی کوڵان و دەگاتە 51 – 52 پلەی سیلیزی، بەڵام لە هەرێمی كوردستان لەنێوان 47 و 48 پلە دەبێت.

شارەزاكەی كەشناسی ئامۆژگاری هاووڵاتییانیشی كرد هەوڵ بدەن لەو ماوەیەدا لە ماڵەوە دەرنەچن و ئاویش زۆر بخۆنەوە و جلوبەرگی گونجاویش لەبەر بكەن بەتایبەت لە کاتەکانی پێش نیوەڕۆ بۆ کاتەكانی عەسر.

ئاماژەی بەوەش دا كە کاریگەری ئەم شەپۆڵەی گەرما هەتا ڕۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت، لە ڕۆژی سێشەممەوە پلەکانی گەرما بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک نزم دەبێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.