سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا ڕایگەیاند، ڕەشنووسێکیان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئۆکراینا ئامادە کردووە و بەم نزیکانە پێشکەشی ئۆكراینای ده‌كه‌ن، له هه‌مان كات لاڤرۆڤ ئەورووپا بە تێکدانی پرۆسەی ئاشتی تۆمەتبار دەکات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ی ئایاری 2025 سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا بۆ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی رایگەیاند: مۆسکۆ پابەندە بە دانوستانەکان و دۆزینه‌وه‌ی ڕێچارەی ئاشتییانە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی سێ ساڵەی لەگەڵ ئۆکراینا.
گوتیشی: وڵاتەکەی پابەندە بەو ڕێککەوتنەی لەم دوایانە لە ئیستانبوڵ ئه‌نجام درا.
لاڤرۆڤ جەختیشی کردەوە، له داهاتوویه‌كی نزیكدا بە جددی کار لەسەر ڕێککەوتنەکە دەکەن، کە پێکهاتووە لە ئامادەکردنی ڕەشنووسێک بۆ ئاگربەستێکی درێژخایه‌ن.
لێكنزیكبوونه‌وه‌ی مۆسكۆ و كیێڤ په‌یوه‌ندی به نێوه‌ندگیریی ئه‌مه‌ریكا و خودی دۆناڵد تره‌مپ هه‌یه كه له ماوه‌ی رابردوودا به‌جددی هاته سه‌ر هێڵ بۆ قه‌ناعه‌ت پێكردنی پووتین كه رازی بێت به ئاگربه‌ست له‌گه‌ل ئۆكراینا، ئه‌گه‌رچی تره‌مپ خۆی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند بوو رازی كردنی پووتین به ئه‌نجامدانی ئاگربه‌ست كارێكی سه‌خت بوو .
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا راشیگه‌یاند: دوای تەواو بوونی قۆناغی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان، ڕەشنووسەکە پێشکەشی ئۆکراینا دەکەن.
هاوکات وەزیری دەرەوەی رووسیا راشكاوانه ئەورووپای بە هاندانی ئۆکراینا بۆ هێرشکردن سەر وڵاتەکەی و تێکدانی پرۆسەی ئاشتی تۆمەتبار كرد‌و رایگه‌یاند: پشتگیریی ئەورووپا بۆ هێرشەکانی ئۆکراینا بەڕوونی هەوڵێکە بۆ تێکدانی دانوستانەکانی ئاشتی و تێکدانی ئەو پێشکەوتنانەی لە ئیستانبوڵ بەدەست هاتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.