Erbil 31°C دووشەممە 28 ئەیلوول 23:44

بڕیاردرا.. سەرجەم ئەو كوردانەی گەڕاونەتەوە سنووری ماددەی 140 پارچەیەك زەوی وەردەگرن

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مزگێنی بە سەرجەم خێزانانی كوردی سنووری پارێزگای كەركووك و ماددەی 140 دا و رایگەیاند "هەر خێزانێك گەڕابێتەوە ناوچەكەی پارچەیەك زەوی وەردەگرێت".

شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند "پیرۆزتان بێت و هەر خێزانێکی گەڕاوەی كەركووك و سنووری ماددەی 140 پارچە زەوییەکی پێ دەدرێت".

شاخەوان عەبدوڵا رایگەیاند "دوابەدوای نووسراومان ژمارە 61 لە 14/4/2025 و کۆبوونەوەمان لەگەل سەرۆکی لیژنەی ماددەی 140ی حکوومی لە رێكەوتی 20/4، رەزامەندیمان وەرگرت هەر خێزانێکی کوردی گەڕاوە بۆ کەرکووک و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و ئەوانەی ماددەی 140یان کردووە پارچەیەک زەوییان پێ بدرێت".

راشیگەیاند "ئەم بڕیارە ئەو خێزانانەش دەگرێتەوە کە مامەڵەکانیان تەواو کردووە، بەڵام قەرەبووی 10 ملیۆنەکەیان وەرنەرگرتووە".

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جەختیشی كردوە كە بڕیاری وەرگرتنی زەوییەكە سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە لە لە شنگال تا خانەقین.

ئاماژەی بەوەش دا كە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە نووسراو ئاراستەی پارێزگاکان کراوە و بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت.

وێنە: نووسراوی وەرگرتنی زەوی بۆ هاووڵاتییانی كوردی سنووری ماددەی 140:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.