Erbil 31°C سێشەممە 11 ئاب 15:14

دۆناڵد ترەمپ گەورەترین پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی دیلەكان لەنێوان رووسیا و ئۆكڕاینا رادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئەمڕۆ هەینی سەركەوتنی گەورەترین پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی دیلەكانی نێوان رووسیا و ئۆكڕاینای راگەیاند كە ژمارەیان 1000 دیل بووە لە هەرلایەكیان.

ترەمپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تروس سۆشیال) بڵاوی كردەوە: گەورەترین پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی دیلەكان لەنێوان رووسیا و ئۆكڕاینا بە سەركەوتوویی كۆتایی هات.

بڵاویشی كردەوە: پیرۆزبایی لە هەردوو لایەنی رووسیا و ئۆكڕاینا دەكەم لە سەركەوتنیان لەم پڕۆسە و رێككەوتنەدا.

چەند رۆژێك پێش ئێستا مۆسكۆ و كیێف لە دانوستانەكانیان لە ئەستەنبۆڵ رێككەوتبوون لەسەر ئاڵۆگۆڕی 1000 دیل لە هەر لایەكیان.

لەم مانگەدا ئەمە دووەم پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی دیلەكانە لەنێوان رووسیا و ئۆكڕاینا كە چەند رۆژێك پێش ئێستا هەردوولا 205 دیلی دیكەیان لەنێوانیاندا ئاڵوگۆڕ كردبوو.

بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو بە چاودێری راستەوخۆی ئەمەریكا، دانوستانی راستەوخۆ لەنێوان رووسیا و ئۆكڕاینا لە ڤاتیكان دەست پێ بكات بە مەبەستی كۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان هەردوو وڵات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.