كۆمپانیایەكی بەناوبانگی پشكنین، پشكنینی وردی بۆ تەواوی جەستەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتورگالی و یانەی نەسڕی سعوودی كردووە، ئەنجامی پشكنینە جێگەی شۆك بووە و دەركەوتووە ئەو ئەستێرەیە تا ئێستا لە 20ـەكانی تەمەنیەتی.
پشكنینەكە لەلایەن كۆمپانیای (Whoop) ئەنجامدراوە، ئەنجامەكەی بەمشێوەیە بووە، رۆناڵدۆ ئێستا لە كۆتاییەكانی 20 ساڵییە و بە دروستی تەمەنی 28 ساڵانە.
كاتێك ئەنجامی پشكنینەكەیان بە رۆناڵدۆ گوتراوە، تووشی شۆك بووە و گوتوویەتی "دەركەوتنی ئەنجامەكە بەمشێوەیە جێگەی شۆكە بۆ من".
رۆناڵدۆ كە ئێستا تەمەنی 40 ساڵە، بە تەنزەوە هەروەها گوتوویەتی "بەپێی ئەنجامەكە بێت دەتوانم 10 ساڵی دیكەش لە یاریكردن بەردەوام بم".
ئاماژەی بەوەشداوە كە لە رووی جەستەییەوە تا ئێستا تەندروستی زۆر باشە و گرینگی زۆر بە جۆری خواردن و خواردنەوە و وەرزش و كاتی نووستنەكانی دەدات.
رۆناڵدۆ كە لە ژیانی وەرزشیدا خاوەنی 5 ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپایە، نەشی شاردووەتەوە كە ئامانجییەتی ژمارەی گۆڵەكانی بگەیەنێتە 1000 گۆڵ پێش وازهێنانی لە یاریكردن، ئەمە لەكاتێكدایە كە ئێستا خاوەنی 934 گۆڵە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.