Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 00:12

زێلێنسکی: شەممە لوتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌ورووپا له‌ كیێڤ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هەینی 9ی ئایاری 2025 ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا ڕایگەیاند: به‌یانی شەممە کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی ئەورووپا له‌ژێر ناوی (هاوپه‌یمانییه‌ خۆبه‌خشه‌كان) له‌ کیێڤ لە ئۆکرانیا بەڕێوەدەچێت.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ : زێلینسكی لە میانی کۆبوونەوەی هێزی کاردانەوەی هاوبەشی (10) وڵات لە ئۆسلۆ، لە وتارێکی ڤیدیۆیدا رایگه‌یاند: لە ئۆکرانیاش ئامادەکاری دەکەین بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەکانی (هاوپەیمانی خۆبەخشەکان) كه‌ بڕیار وایه‌ شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ واته‌ به‌یانی به‌ڕێوه‌بچێت.

لە وتارەکەیدا کە نووسینگەی زێلینسكی بڵاویکردووه‌ته‌وه‌ ئاماژەی بەوەشکردووە: "سبەی، کۆبوونەوە ئەنجامدەدەین"، پێویستمان بەم هاوپەیمانییە هەیە کە دەبێت ئەوەندە بەهێز بێت کە ئاسایش بە گوێرەی دیدگای هاوبەش بۆمان مسۆگەر بکات.

جێی باسه‌ ، زێلێنسکی ئاماژەی بەوە نەکردووە کێ بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات، بەڵام سەرۆکایەتی فینلاند ئه‌مڕۆ هەینی کۆبوونەوەیەکی مەجازی ئەم هاوپەیمانییەی كردووه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لایەنگری بۆ کیڤ ڕاگەیاندووه‌ کە ئەلێکساندەر ستوب سەرۆکی فینلاند ئامادەی دەبێت له‌ رۆژی شه‌ممه‌دا .  

لای خۆیەوە، جۆناس گاهر ستۆر، سەرۆکوەزیرانی نەرویج بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکی نێوان زێلێنسکی و سەرکردەکانی فەرەنسا و بەریتانیا ڕاگەیاندووه‌، بەبێ ئەوەی دیاری بکات کە ئایا بە شێوەی ئۆنلاین یان بە شێوەی کەسی بەڕێوەدەچێت.

"هاوپەیمانی خۆبەخشەکان" نزیکەی سی وڵاتی هاوپەیمانی ئۆکرانیا لەخۆدەگرێت کە پاریس و لەندەن سەرۆکایەتی دەکەن.

ئەم هاوپەیمانییە بە تایبەتی کار لەسەر دامەزراندنی "هێزێکی گەرەنتیکار" دەکات کە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئاگربەستێکی هه‌میشه‌ییه‌ له‌پێناو وه‌ستانی جه‌نگی سێ ساڵه‌ی نێوان رووسیا و ئۆكراینا.

لە دوای گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی لە مانگی یەکدا وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئەورووپا هەوڵی بەهێزکردنی پشتیوانییەکانی بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری ئۆکراینا دەدات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.