Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 01:48

ئیسرائیل : ئەوەی بەرامبەر حووسییەکان کردمان بەرامبەر ئێران دووبارەی دەکەینەوە

کوردستان TV
100%

ئیسرائیل هەڕەشە لە ئێران دەکات دەڵێت بە هیچ شێوەیەک هاوکاری حووسییەکان مەکەن ئەگەرنا تارانیش وەک غەززە لێ دەکەین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی ئایاری 2025، ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "من سەرکردایەتی ئێران ئاگادار دەکەمەوە کە پارە و چەک ئاراستەی ڕێکخراوی تیرۆریستی حووسییەکان نەکات شێوازی شەڕی بە وەکالەت کۆتایی هاتووە".

کاتز گوتی ئێوە بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆتان لە ئەستۆیە، ئەوەی ئێمە بە حیزبوڵڵا لە بەیروت و حەماس لە غەززە و ئەسەد لە دیمەشق و حووسییەکان لە یەمەنمان کرد، ئەوەش لە تاران بەرامبەر ئێوە دەکەین.

بەیانی ڕۆژی یەکشەممە حووسییەکان مووشەکێکیان ئاراستەی ئیسرائیل کرد کە لە نزیک فڕۆکەخانەی بن گوریۆن کەوتە خوارەوە.

ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە بە توندی وەڵامی حووسییەکانی دایەوە و فڕۆکەخانەی سەنعا لە یەمەنی کردە ئامانج و گوتی حووسییەکان فڕۆکەخانەکە بۆ گواستنەوەی چەک بەکاردەهێنن و بەردەوام بۆ مەبەستی تیرۆریستی بەکریان هێناوە.

هەروەها ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ژێرخانی حووسییەکان لە حودەیدە لە باشووری یەمەن کرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.