دوای دەست بەکاربوونی پیت هێگسێت بۆ یەکەم جار سەردانی ئیسڕائیل دەکات و لە بارەی هێرشکردنە سەر ئێران دانوستان دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی ئایاری 2025، بەرپرسانی ئیسڕائیل ڕایانگەیاند: پیت هێگسێت وەزیری بەرگریی ئەمریکا بەنیازە ڕۆژی 12ی ئایار سەردانی ئیسڕائیل بکات، ئەمەش پێش سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکایە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
پێشتر کارۆلین لیڤیت گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو، بڕیارە لە 13 تا 16ی ئایاری ئەمساڵ، ترەمپ بە گەشتێک ڕوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات بۆ کۆبوونەوەکەی سعوودییە و ئیماڕات و قەتەر.
هێگسێت لەگەڵ ئیسائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسڕائیل کۆدەبێتەوە، ئەمەش یەکەم سەردانی وەزیری نوێی بەرگریی ئەمریکا دەبێت بۆ ئیسرائیل لە دوای دەستبەکاربوونییەوە.
پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و تەلئەبیب لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران، ئاڵۆزی تێکەوتووە، بەڵام ئیسرائیل سوورە هێرشی سەربازی و لێدان لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئەمە لە کاتێکدا ترەمپ لە دوای نامەکەی بۆ خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران پێداگرە لەسەر دانوستان وەک قۆناغی یەکەم بۆ ڕێککەوتن، لە هەمانکاتدا فشار دەخاتە سەر تاران لە ڕێگەی سزاکان و درێژەدان بە هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا دژی حووسییەکان لە یەمەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.