پۆلیسی دهۆک دۆزینەوەی تەرمی گەنجێکی 24 ساڵان رادەگەیەنێت کە سێ رۆژ بوو دیار نەمابوو و دەڵیت؛ "سێ رۆژ بوو تیمەکانمان بەدوایدا دەگەڕان، ئێستا دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی گیانلەدەستدانەکەی کراوەتەوە".
رۆژی هەینی 2ـی ئایاری 2025 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە؛ "کاتژمێر 11ـی ئەم بەیانییە تەرمی هاووڵاتییەکمان لە رووباری خابوور، نزیک سێمێلکا دۆزییەوە و بە هاوکاری تیمەکانی بەرگری شارستانی تەرمەکەمان دەرهێنایەوە".
پۆلیسی دهۆک دەڵێت؛ "گەنجەکە ناوی (ر.ح.ع)ـیە و تەمەنی 24 ساڵە، سێ رۆژە دیار نەماوە و لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی خابوور دۆسیەی بۆ کرابوویەوە و بەدوایدا دەگەڕاین".
پۆلیسی دهۆک بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەو گەنجە خۆی کەوتووەتە ناو رووبارەکە یاخود رووداوی کوشتن بووە، بەگوێرەی مادەی 408ـی یاسای سزادان، لێکۆڵینەوەی لە دۆسییەکە دەستپێکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.