دوێنی هەلبژاردنی پەرلەمانی کەنەدا بەڕێوەچوو و بەپێی ئەنجامە بەراییەکان پارتی فەرمانڕەوا ''لیبراڵی'' بە سەرۆکایەتی مارک کارنی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە زۆرینەی دەنگی بەدەست هێنا.
ئەمرۆ سێشەممە 29ی نیسانی 2025، هەردوو کەناڵی سی بی سی و سی تی ڤی نیوز بڵاویانکردەوە کە پارتی لیبراڵیەکان یەکەمە و توانی سەربکەوێت بەسەر پارتی پارێزگارانی ئۆپۆزسیۆن، بە گوتەی خۆیان پێشبینیان کردبوو کە لیبراڵەکان حکومەتی داهاتوو پێکبهێنن، بەڵام یەکسەر ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا زۆرینەی پەرلەمان پێکدەهێنن یان نا چونکە پێکهێنانی زۆرینە پێویستی بە 172 کورسیە.
تەواوی دەنگی دەنگدەران جیانەکراوەتەوە بەڵام بە ئەنجامێکی باش لە پێش رکابەرەکەیەتی، کەچی تا ئێستا بەو جۆرەش ناتوانێت زۆرینەی پەرلەمان بەدەست بهێنن.
مارک کارنی تەمەن ٦٠ ساڵ، لە مانگی ئازارەوە سەرۆکوەزیرانی کەنەدا بووە . بەهۆی شارەزایی ئابووری و ململانێی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پشتگیری دەکرێت، ناوبراو سوێندی خواردووە تۆڵەی باج بکاتەوە و دەڵێت کەنەدا هاوهەڵوێست نیە و پشتگیری ترەمپ ناکەین.
لە هەڵبژاردنیەکان لە کەشێکی ئاڵۆزدا دەستی پێکرد و بانگەشەکان ڕەنگدانەوەی ناکۆکی توندی نێوان پارتی لیبراڵی دەسەڵاتدار و پارتی پارێزگارانی ئۆپۆزسیۆن بوو لەسەر سێ پرسی سەرەکی:
* بە پلەی یەکەم ئابووری ئەمەش بەهۆی خراپی ئابوری وڵات لەم ساڵانەی ڕابردوو.
*مامەڵەکردن لەگەڵ سیاسەتەکانی دەرەوە، بەتایبەتی پەیوەندییە گرژەکان لەگەڵ دراوسێی ئەمریکی .
*هەڵوێستی لایەنەکان سەبارەت بە شەڕی کۆمەڵکوژی لە کەرتی غەززە کە گرنگترین پێوەر بۆ دەنگی موسڵمانان پێکدەهێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.