به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی به‌كاربردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی داهات بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت فه‌ره‌نسا به رژدی پێداگره كه ئاژانسه حكوومییه نا پێویسته‌كان نه‌هێڵێت.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئەمیلی دو مونشالان وەزیری دەوڵەت بۆ حیساباتی گشتی لە فەرەنسارایگەیاندووه : بەئامانجی پاشەکەوتکردنی پارەی دەوڵەت و کەم کردنەوەی خەرجییەکان ،حکوومەت پێشنیاری لێکدان یان هەڵوەشاندنەوەی سێ ئاژانسی حکوومی نا پێویست ده‌كات تا کۆتایی ئەمساڵ .
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، ئه‌میلی دو مونشالان رایگه‌یاندووه: تا کۆتایی ئه‌مساڵ لە بودجەدا پێشنیاری لێکدان یان هەڵوەشاندنەوەی سێیەکی ئاژانس و دەزگای حکوومییه‌كان ده‌كه‌ین جگە لە زانکۆکان.
راشیگه‌یاندووه : گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێكاره كارگێڕییانه نزیکەی دوو بۆ سێ ملیار یۆرۆ پارە بۆ خه‌زێنه‌ی گشتیی حکوومەت دەگەرێنێتەوە.
جێی باسه، له ئێستادا فرانسوا بایرۆ، سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا، هەوڵ دەدات کورتهێنانی بودجە لە5.4% لە بەرهەمی ناوخۆیی گشتیی ئەمساڵەوە کەم بکاتەوە بۆ 3% کە ئەوپەڕی سنووری دیاریکراوە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە تا ساڵی 2029
لەلایەکی تر " ئێریک لۆمبارد" وەزیری دارایی ، رایگەیاندووه: حکوومەت هەوڵ دەدات له ڕێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌كه‌وه كه بۆ په‌رله‌مان به‌رز ده‌كرێته‌وه، خەرجییەکان بە بڕی 40 ملیار یۆرۆ لە ساڵی دارایی داهاتوودا کەمبکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.