Erbil 31°C شەممە 25 تەمووز 02:43

سوودانى به‌ سكرتێرى گشتیى حیزبه‌كه‌ى هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 25ی نیسانی 2025 ره‌وتى (فوراته‌ین) كه‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، له‌ شاری به‌غدا دووه‌م كۆنگره‌ى خۆى به‌ست و تێیدا جارێكى تر وه‌ك سكرتێرى گشتیی حیزبه‌كه‌ متمانه‌ به‌ سوودانى درایه‌وه.

هه‌ر دوای كۆنگره‌كه‌ی ئه‌مرۆ هه‌ینی،‌ ره‌وتی فوراته‌ین راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ : به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ جارێكی متمانه‌ درایه‌وه‌ به‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانی كه‌ وه‌كو سكرتێری گشتیی حیزب به‌رده‌وام بێت له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی.

 له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ش هاتووه‌: به‌ مه‌به‌ستی پاڵپشتی و پشتیوانی كردن له‌ سوودانی له‌ كابینه‌كه‌ی حكوومه‌تی ئێستای عێراق و به‌رده‌وامی له‌ كارو چاڵاكییه‌كانی سوودانی، ئه‌و بریاره‌ له‌ كۆنگره‌ دراوه‌ .

 جێی باسه‌ ،چه‌ندین جار له‌ شوێن و كاتی جیاواز محه‌مه‌د شیاع سوودانی ئاماده‌یی خۆی و حیزبه‌كه‌ی پیشان داوه‌ كه‌ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوویی په‌رله‌مانی عێراقدا بكات، به‌ستانی كۆنگره‌ی حیزبه‌كه‌شی هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه‌ كه‌ پاڵپشتی یاسایی وه‌ربگریت لای كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌لبژاردنه‌كان.

جێی باسه‌ ، ره‌وتى فوراته‌ین حزبێكى سیاسى عێراقییه‌ و له‌ كانوونى دووه‌مى 2021 له‌ لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سوودانى دامه‌زرا .‌

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.