ئه‌مرۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌ی خوله‌كانی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ قوتابیانی خوازیاری خوێندنی باڵا راگه‌یاند.
دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتى (2025/4/21) وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به فه‌رمی ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە سێنتەرى زمانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ قوتابیانی خوێندنی باڵا‌و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامى تاقیکردنەوەى کۆتایی ئاستەکانى زمانى ئینگلیزى لە سێنتەرى زمانى زانکۆکانى کوردستان کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن لە بەشى (ئیگزامس)
https://lc.digital.gov.krd/#/login
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.