Erbil 19°C سێشەممە 01 نیسان 22:19

موقتەدا سەدر هەڵوێستی كۆتایی لەبارەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق خستەڕوو

کوردستان TV
100%

رێبەری رەوتی نیشتمانی شیعە ئەمڕۆ پێنجشەممە هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە ئەگەری بەشداریكردن لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق خستەڕوو.

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی نیشتمانی شیعە رایگەیاند: لە بایكۆت و بەشدارینەكردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەردەوام دەبین هەتا گەندەڵی لە عێراق بەردەوامی هەبێت.

سەدر ئەم هەڵوێستەی لە پەیامێكی دەستنووسی خۆیدا بڵاوكردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن لایەنگران و هاووڵاتییانەوە پرسیاری لێ كرابوو سەبارەت بە ئەگەری بەشداریكردنی لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان كە بڕیارە كۆتایی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

رێبەری رەوتی نیشتمانی شیعە پێشتر لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2022 دووركەوتنەوەی لە پڕۆسەی سیاسی عێراق راگەیاندبوو، جەختیشی كردبووەوە كە بایكۆتی سەرجەم هەڵبژاردنەكانی داهاتوو دەكات بەهۆی بەشداریی گەندەڵكارانەوە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.