Erbil 19°C سێشەممە 01 نیسان 22:25

گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماس بەهۆی بۆردومانێكی ئیسڕائیل كوژرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەنجامی بۆردومانێكی سوپای ئیسڕائیل لە باكوری غەززە، عەبدولەتیف قانووع گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماس كوژرا.

میدیاكانی فەڵەستین بڵاویان كردەوە: عەبدولەتیف قانووع گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماس لە ئەنجامی بۆردومانی چادرێك لە ناوچەی جەبالیا لە باكوری غەززە كوژرا.

هەر لە ئەنجامی ئەم بۆردومانەی سوپای ئیسڕائیل بۆ سەر ژمارەیەك چادر لە جەبالیا، 10 كەسی دیكەش هاتنە كوشتن.

لەماوەی ئەم هەفتەیەدا سوپای ئیسڕائیل بەهۆی بۆردومانەوە دوو فەرماندەی باڵای بزووتنەوەی حەماسی كوشتبوو، ئەوانیش ئیسماعیل برهووم و سەڵاح بەردوێل بوون.

ئەم دوو فەرماندەیە پۆستیان ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس بوون كە بەشێوەیەكی گشتی لە 20 ئەندام پێكهاتووە، بەگوێرەی سەرچاوەكان لەم 20 ئەندامەی مەكتەبی سیاسی تا ئێستا 11 كەسیان كوژراون.

دوای نزیكەی دوو مانگ لە راگەیاندنی ئاگربەست، سوپای ئیسڕائیل رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو دەستی بە هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر كەتی غەززە كردەوە و تا ئێستاش شەڕ و رووبەڕووبوونەوەكان بەردەوامییان هەیە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.