Erbil 21°C چوارشەممە 02 نیسان 01:50

حكوومه‌تی ڤاتیكان : پاپا فرانسیس نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت

کوردستان TV
100%

دوای مانەوەی بۆ ماوەی مانگێک لە نەخۆشخانەی گێمێلی له‌ ڕۆما به‌هۆی هه‌وكردنی سییه‌كانی و تووشبوونی به‌ شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان، حكوومه‌تی ڤاتیكان رایگه‌یاند ، له‌سه‌ر قسه‌ی پزیشكانی تایبه‌تمه‌ند پاپا فرانسیس ئەمڕۆ یەکشەممە نەخۆشخانە جێدەهێڵێت.  

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23-3-2025 ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌سۆشیه‌یتید پرێس ) له‌ زاری حكوومه‌تی ڤاتیكان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ، پاپا فرانسیس دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گێمێڵی له‌ ڕۆما بۆ ماوه‌ی مانگێك له‌سه‌ر قسه‌ی پزیشكانی تایبه‌تمه‌ند بڕیار وایه‌ ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ نه‌خۆشخانه‌ جێبهێڵت .

له‌ ڕاگه‌یانراوه‌كه‌ی حكوومه‌تی ڤاتیكان ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو . سێرجیۆ ئەلفێری كه‌ پزیشكی تایبه‌تی چاره‌سه‌ركردنی پاپایه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ ، ته‌ندروستی پاپا جێگیره‌ به‌ڵام ته‌واو چاكنه‌بووه‌ته‌وه‌ ، ده‌توانێت له‌ ئیستادا نه‌خۆشخانه‌ جێبهێڵت .

سێرجیۆ ئەلفێری ئاشكراشی كردووه‌ ، پێویسته‌ پاپا بۆ ماوه‌ی لایه‌نی كه‌م دوو مانگ پشوو وه‌ربگرێت و نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی ، به‌ڵكو له‌ ماڵه‌وه‌ چاودێری بكرێت تاكو به‌ ته‌واوی چاكده‌بێته‌وه‌ .

دوای زانینی بڕیاری جێهێشتنی نه‌خۆشخانه‌ ،ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خۆشه‌ویستانی پاپا له‌به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌ی نه‌خۆشخانه‌ وه‌ستابوون بۆ ئه‌وه‌ی دڵخۆشی خۆیان به‌ سه‌لامه‌تی پاپا ده‌رببڕن .

جێی سه‌ره‌نجه‌ ،پاپا له‌ ته‌مه‌نی 88 ساڵێدا له‌ 17ی شوباتی مانگی ڕابردوو  بۆ جاری سێیه‌م به‌هۆی هه‌وكردنی بۆرییه‌كانی هه‌ناسه‌ی له‌ سییه‌كانیدا ته‌ندروستی به‌ره‌و تێكچوون ڕۆیشت و ڕاسته‌وخۆ گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ تا چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ بكرێت .

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.