لەکاتی گواستنەوەی بریندارێك، ئەمبوڵانسێک توشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت و بەهۆیەوە پزیشکێک گیانی له‌ده‌ستدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی21ی ئاداری 2025، هاوڵاتییەک لە ناحیەی شێروان مەزن، سەر بە قەزای مێرگەسۆر بە برینداری گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی مێرگەسۆر دواتر بۆ نەخۆشخانەی بلێ دەگوێزرێتەوە، بەڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی جارێكی دیكه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێر ره‌وانه ده‌كرێت.
له كاتی گواستنه‌وه‌دا ئەمبوڵانسەکە لە رێگەدا خۆی به ستونێكی كاره‌با دا ده‌كێشێت و بەو هۆیه پزیشکێک بە ناوی "قەحتان جیهاد سورچی" گیانی لەدەستدا و شه‌ش كه‌سی تریش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.