سه‌ر له ئیواره‌ی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 20-3-2025 محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز پیرۆزبایی له گه‌لی عێراق و ڕۆڵه‌كانی كورد له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات .
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس ) محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تیایدا هاتووه ، "گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ڕۆڵەکانی گەلی عێراق بەگشتی و گەلی کوردمان بەتایبەتی دەکەین، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆزەوە، خوای گەورە بە خێر و خۆشی بیگێڕێت و بەهیوای بەردەوام بوونی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراقدا، کە بەهەوڵی هەموو پێکهاتەکانی گەلە تەباکەی بەرەو سبەینێیەکی گەشاوەتر دەڕوات . "
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌یدا سودانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ،" نەورۆز ئەو ڕۆژەیە کە پەیوەندی خۆشەویستی و چارەنووسی هاوبەش و مێژوویەکی مەزنمان بیردەخاتەوە، ئەمەش هەموو عێراقییەکان لە سەرانسەری وڵاتەکەماندا بەیەکەوە دەبەستێتەوە . "
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه ، "هەموو ساڵێک عێراقمان لە خێر و خۆشی‌دا بێت . "
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.