ئه‌مرۆ پینجشه‌ممه 20-3-2025 كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه واژۆی دۆناڵد تره‌مپی له‌سه‌ره و تیایدا هاتووه ، گه‌لی ئه‌مه‌ریكا پیرۆزبایی له هه‌موو ئه‌و گه‌ڵانه ده‌كات له جیهاندا كه جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌رز ڕاده‌گرن .
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی كۆشكی سپی‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، نەورۆز جەژنێکی کۆنە و نه‌ریتی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه ئاماژەیە بۆ دەستپێکی وەرزی بەهار و سه‌وز بوونی سروشت. هەروەها نەریتێکی چەندان ساڵەیە، له هه‌مان كاتدا خۆ ئامادەکردنیشە بۆ ساڵێ نوێ .
له لایه‌كی تر، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە نەورۆز په‌یامی تایبه‌تی خۆی له پێگه‌ی (ئێكس)ی تایبه‌ت به‌خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه ، "لەجیاتی گەلی ئەمەریکا، پیرۆزبایی نەورۆز لە هەمووان دەکەم و هیودارم هەموو لایەک چێژ لە پشووەکانیان و ساتەکانیان لە نەورۆزدا ببینن ."
جه‌ژنی نه‌ورۆز جه‌ژنێكی كۆنه و زیاتر له 20 وڵات له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خۆیان به خاوه‌نی نه‌ورۆز ده‌زانن و نه‌ریت و ئه‌فسانه‌ی خۆیان هه‌یه بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه .
لای گه‌لی كوردیش نه‌ورۆز تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه ساڵانه له چوارپارچه‌ی كوردستان به جۆش و خرۆشه‌وه جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌رز ڕاده‌گیرێت كه هێمایه بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر سته‌م و زوڵمدا ، هه‌روه‌ها هێمایه بۆ هاتنی وه‌رزی به‌هار و بووژانه‌وه و سهورزبوونی سروشت و سه‌ری ساڵی كوردی 2725.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.