چین نیگەرانە و بە توندی ئیدانەی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەکات، داوا لە ئیسرائیل دەکات دەستبەرداری بەکارهێنانی هێزبێت.
فو کۆنگ، نوێنەری هەمیشەیی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی ئاشکرای ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ی شەرمەزار کرد.
فو، جەنگ ڕێگەی چارەسەرکردنی کێشەی فەلەستین و ئیسرائیل نیە. جیاوازیی نێوان ململانێی خوێناویی 15 مانگە و ئاگربەستی 42 ڕۆژ بە ڕوونی دەریخستووە کە خراپ بەکارهێنانی هێز ڕێگەیەکی دروست نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بارمتەکان لەبری ئەوە، چین داوا لە ئیسرائیل دەکات کە دەستبەرداری بەکارهێنانی هێزبێت و دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە غەززە ڕابگرێت.
فو ئاماژەی بەوەشکرد، بەو پێیەی ڕێککەوتنی ئاگربەست کراوە، پێویستە بە نیازپاکی و جددییەوە جێبەجێ بکرێت و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش نابێ لە ناوەڕاستی ڕێگاکەدا هەوڵی گۆڕانکاری یان تێکدانی ڕێککەوتنەکە بدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ئەنجوومەنی ئاسایش بەپەلە کۆتایی بەم جۆرە ئاژاوەگێڕانە بهێنێت بۆ هێنانەدی ئاگربەستی هەمیشەیی لە غەززە و گەڕاندنەوەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەیشتن بە چارەسەرێکی هەمەلایەنە و دادپەروەرانە و بەردەوام بۆ پرسی فەلەستین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.