Erbil 17°C چوارشەممە 19 ئازار 01:24

ئیسڕائیل دەستپێكردنەوەی ئۆپڕاسیۆنەكانی لە غەززە راگەیاند

100%

سوپای ئیسڕائیل دەستپێكردنەوەی ئۆپڕاسیۆنەكانی دژی بزووتنەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامی لە كەرتی غەززەی فەڵەستین راگەیاند.

سوپای ئیسڕائیل و دەزگای ئاسایشی گشتی (شاباك) لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا رایانگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە چەند بنكە و بارەگایەكی رێكخراوە تیرۆریستییەكان لە كەرتی غەززە كراونەتە ئامانج.

راشیانگەیاند: ئەو شوێنانەی لە چەند كاتژمێری رابردوودا كراونەتە ئامانج بریتین لە بارەگای تیرۆریستان و شوێنی ئاراستەكردنی مووشەك و كۆگای چەك و بنكەی سەربازین.

هەروەها رایگەیاند: لە ماوەكانی رابردوودا لەم شوێنانە پلان داڕێژراون و بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ئیسڕائیل.

سوپای ئیسڕائیل و دەزگای ئاسایشی گشتی جەختیشیان كردەوە كە لە ئەنجامدانی ئەم ئۆپەڕاسیۆنانە بەردەوام دەبن تاوەكو ئامانجە دیاریكراوەكانیان دەهێننە دی.

وەزارەتی تەندروستی لە غەززە ئاشكرای كردبوو كە بەهۆی هێرشەكانی ئەمڕۆ سێشەممەی سوپای ئیسڕائیل بۆ سەر غەززە بەشێوەیەكی گشتی 350 كەس كوژراون كە لەنێویاندا كۆمەڵێك فەرماندەی بزووتنەوەی حەماس هەن.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.