Erbil 15°C دووشەممە 17 ئازار 01:14

پاپا فرانسیس له‌ په‌یامێكدا سوپاسی خه‌ڵكی جیهان ده‌كات كه‌ نزایان بۆی كردووه‌

100%

پاپا فرانسیس دوای نه‌خۆشكه‌وتنی به‌هۆی هه‌وكردنی سییه‌كانی له‌ 14ی شوباتی مانگی ڕابردوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ریدا خه‌وێنرا ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ په‌یامێكی سوپاسگوزاری ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی جیهان كرد كه‌ نزای خێریان بۆی كردووه‌ .

ئاژانسی (فرانس پرێس ) ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16-3-2025 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تی ڤاتیكان نامه‌ی سوپاسگوزاری پاپایان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پاپا سوپاسی خه‌ڵكی جیهان ده‌كات كه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ بووه‌ نزای خێریان بۆی كردووه‌ ، ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ بووه‌ زۆر سه‌خت و قوڕس به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیووه‌ .

حكوومه‌تی ڤاتیكان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، پاپا زۆر نیگه‌ران بووه‌ كه نه‌یتوانیووه‌‌ لە نوێژی ئەنجێلۆسی ڕۆژی یەکشەممەدا ئامادە بێت، چونكه‌ ته‌ندروستی ڕێگه‌ی نه‌داوه‌ نه‌خۆشخانه‌ جێ بهێڵێت ، ئەمە پێنجەمین جارە پاپا بەهۆی خراپی باری تەندروستییەوە، ڕۆژی یەکشەممە لەبەردەم ئیمانداران لە گۆڕەپانی سانت پیتەر لە نوێژی ئەنجێلۆس ئامادە نەبێت .

پاپا فرانسیس به‌ڕووی مندالان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا راشیگه‌یاندووه‌ ، دەزانم کە منداڵێکی زۆر له‌و دیوی په‌نجه‌ره‌ی نه‌خۆشخانه‌ وه‌ستاون و دوعای خێرم بۆ دەکەن و هەندێکیان ئەمڕۆ هاتوونەتە نەخۆشخانەی جەمیلی بۆ دەربڕینی هاوسۆزی خۆیان، "سوپاس بۆ ئێوە منداڵەکانم". ئازیزان، پاپا خۆشی دەوێن و هێشتا چاوەڕێی چاوپێکەوتنتان دەکات

 پاپا فرانسیس ئێستا له‌ تەمەنی 88 ساڵیدا ژیان ده‌كات، لە 14ی شوباتەوە چارەسەری هەوکردنی سییەکان وەردەگرێت و ئیستا دۆخی ته‌ندروستی جێگیره‌و  له‌ مه‌ترسی مردن دووركه‌وتووه‌ته‌وه‌ .

 

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.