ماڕک کاڕنی سەرۆک وەزیرانی نوێی کەنەدا سبەی دووشەممە سەردانیکردنی بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەست پێ دەکات بەمەبەستی بەدەستهێنانی پشتگیریی ئەوروپییەکان لە بەرامبەر فشارەکانی دۆناڵد ترەمپ.
ماڕک کارنی سەرۆک وەزیرانی تازە هەڵبژێردراو بەدەنگی زۆرینەی کەنەدییەکان، سبەی دووشەممە سەردانی پاریس و لەندەن دەکات بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەریتانیا و فەڕەنسا بۆ بەدەستهێنانی پشتگیریی وڵاتانی ئەوروپا بۆ وڵاتەکەی لە ڕوبەڕووبوونەوەیی فشارەکانی سەرۆكی ئەمەریكا بەرامبەر کەنەدا.
سەرۆک وەزیرانە نوێیەکەی کەنەدا پێش گەشتەکەی بۆ وڵاتانی ئەوروپا، لە مەڕاسیمی دەستبەرکاربوونی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێ، ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو: کۆمەڵگای کەنەدی لەسەر بنچینەی خەڵکی ڕەسەنی کەنەدا و گەلی فەڕەنسی و ئینگلیز بنیاتنراوە، جەختیشی كردەوە كە " کەنەدا هەرگیز هەرگیز نابێت بە بەشێک لە ئەمەریکا".
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردبوو: ترەمپ و فشارەکانی بۆ سەر وڵاتەکەی پاڵنەری سەرەکیی گەشتەکەیەتی بۆ وڵاتانی ئەوروپا و دەیانەوێت پاڵپشتیی ئەوروپییەکان بەدەستبهێنن تاوەکو ڕووبەڕووی ترەمپ ببنەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ترەمپ ویستی ئەوەیە کەنەدا بکاتە ویلایەتی 51ی ئەمەریکا و کەنەداش ئەوە ڕەت دەکاتەوە، بەو هۆیەشەوە ڕووبەڕووی سەپاندنی باج بوونەتەوە لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە و لەماوەی پێشووش باجی هاوردەکردنی کاڵای کەنەدی بۆ ئەمەریكا بۆ %50 بەرزکراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.