له چوارچێوه‌ی ئه‌و سنوورداركردنه داراییانه‌ی كه ئیداره‌ی نوێی دۆناڵد تره‌مپ كاری له‌سه‌ر ده‌كات له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاته‌كان بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا ، ئیداره‌ی تازه‌ی تره‌مپ بڕیاردا ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا دابخرێت كه 83 ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 16-3-2025 به‌رپرسانی باڵای ئیداره‌ی نوێی دۆناڵد تره‌مپ به میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كانیان راگه‌یاندووه ، بە بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ کاری حەوت ئاژانسی راگەیاندنی سه‌ر به حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به یه‌كجاری راگیران کە لەلایەن حکوومەتەوە پارەیان بۆ دابین دەکرا لە ناویانیشدا ئاژانسی دەنگی ئەمریکا .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، ئەم دەزگایانە ئەوانەن کە له‌لایه‌ن خودی دۆناڵد تره‌مپ بە نا پێویست دەستنیشان کراون و داوای داخستنیان كراوه، له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه بڕی ئه‌و داهاته‌ی كه له‌م ده‌زگایانه خه‌رج ده‌كرێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا .
هاوكات دوای ئه‌و بڕیاره ،بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەنگی ئەمریکا لە پۆستێکی تۆڕی (ئێکس) دا به نیگه‌رانی قووڵه‌وه رایگه‌یاندووه، "بەداخەوەم کە بۆ یەکەمجار لە ماوەی 83 ساڵدا دەنگی (دەنگی ئەمریکا) بێدەنگ دەکرێت" .
ئاژانسی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، له ماوه‌ی 83 ساڵ ته‌مه‌نی كاركردنیدا ڕۆڵێکی گرنگی هەبووه لە خەبات بۆ ئازادی و دیموکراسی لە سەرانسەری جیهاندا و خاوه‌نی پەخشی میدیایی نێودەوڵەتیی بووه ، بە زیاتر لە 40 زمان بە شێوەی ئۆنلاین و لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆن کاری دەکرد له‌نێویشیاندا زمانی كوردی، لەلایەن ئاژانسی ئەمه‌ریکی بۆ ئاڕاسته‌كردنی میدیای جیهانیی سەرپەرشتی دەکرا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.