شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی دەكات لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆڵێكی بارانبارین روو لە هەرێمی كوردستان و تەواوی عێراق بكات و پلەكانی گەرماش بەڕێژەیەكی بەرچاو روو لە دابەزین بكەن.
سادق عەتییە شارەزی كەشناسی عێراقی دەڵێت: شەپۆڵێكی بارانبارین و كەشوهەوای سارد بەڕێوەیە و لە رۆژی پێنجشەممەی داهاتووەوە دەست پێ دەكات.
دەشڵێت: شەپۆڵەكە چەند رۆژێك دەخایەنێت و بارانبارینی باش لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق دەبارێت.
ئەمە لەكاتێكدایە كە چەند رۆژێكە پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە كردووە و بەشێك لە هاووڵاتییان بەناچاری پەنایان بردۆتە بەر ئامێرەكانی فێنككردنەوە بە تایبەت كە ئێستا لەنێو مانگی رەمەزانی پیرۆزداین و زۆربەی هاووڵاتییان بەڕۆژوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.