م
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی ئادار، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد .
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی هەنگاو و ڕێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا .
هەردوولا کۆبوونەوەکانیان بە ئەرێنی هەڵسەنگاند و هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو و خزمەتگوزار لە زووترین کاتدا.
دوای کۆبوونەوەکە، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە کۆبوونەوەکە زۆر باش بووە و لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچووە .
لەم بارەیەوە سەرۆکی یەکێتی رایگهیاند “ کۆبوونەوەکەمان زۆر باش بوو، لەسەر چەند شتێکی ستراتیژی کە بۆ میللەتەکەمان باش بێت ڕێککەوتووین .
کۆبوونەوەکانیشمان بەردەوام دەبێت و ئامانجی هەردوولامان ئەوەیە لە زووترین کاتدا، حکومەتێک دروست بکەین بۆ خزمەتکردنی میللەتەکەمان.
ههروهها مهسرور بارزانی لە لێدوانەکەیدا دووپاتی کردەوە کە ، ئەوە دووجارە کۆبوونەوەی باش و ئەرێنیمان ههبووه بۆ لەیەک نزیکبوون و تاوتوێکردنی ئەو بابەتانەی گرنگن بۆ خەڵکی کوردستان و ناوچەکەمان بە شێوەیەکی گشتی.
پێشکەوتن و لەیەکتێگەیشتنی زۆر باش لە سەر ئەو بابەتانە هەبووە و ئومێدەوارم ، تیمەکانیش بتوانن هەر بەو ڕوحیەتە بگەنە ڕێککەوتنێکی تەواو لەسەر پێکهێنانی حکومەت لە کاتێکی نزیکدا بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان دڵیان خۆش بێت بە بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکانی نێوانمان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.